بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
گەشتی بەهارە.، (2026-05-05)
گەشتێکی بەهاری گشتی بۆ قوتابییانی پەیمانگەکەمان ڕێکخرا دوایی هاتنی وەرزی بەهار و پشکوتنی گوڵ و درەختەکان پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز لە ڕۆژی سێ شەمە ٥/٥/٢٠٢٦، گەشتێکی بەهارە بۆ تەواوی قوتابییانی ڕێکخست. لەمیانەی گەشتەکەدا، قوتابییان توانیان لە نزیکەوە بە جوانی سرووشت ئاشنا ببن و لە هەمان کاتدا بەشداری لە چەندین چاڵاکیی جۆراوجۆر کە هۆکاری دروستبوونی کەشێکی پڕ لە شادمانی و خۆشی بوو. جێگای باسە ئەم گەشتە بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەم وەک دەستپێکێکی جوان و هاندەر بوو بۆ بەردەوامبوون لە ژیانی خوێندندا، لە کاتێکدا بۆ قوتابییانی قۆناغی دووەم بە مانای دوا ساتە هاوبەشەکانیان بوو لەگەڵ هاوڕێ و مامۆستاکانیان، کە دەبێتە یادگارییەکی لەیادنەکراو. هیوای سەرکەوتن و تەمەندرێژی بۆ تەواوی قوتابییانمان دەخوازین.















