بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
بە دیجیتاڵبوونی جیهان (2026-05-25)
لە درێژەی کار و چاڵاکییە ئەکادیمییەکانی پەیمانگە لەژێر ڕؤشنایی و ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاستی و پڕۆسەی دڵنیایی جۆری، ئەمڕۆ سمینارێک پێشکەشکرا لەلایەن زۆر بەڕێز م.ی.هێرش عزیز خورشید مامۆستا لە زانکۆی سۆران بەشی زانستی کۆمپیوتەر، تایبەت بە قوتابییانی بەشی دەرمانسازی لەسەر "بە دیجیتاڵبوونی جیهان" تێیدا ئاماژە بەو توڵ و تەکنەلۆجیا نوێیانە کرا کە لەم سەردەمەدا بوونەتە باو و بەهۆیەوە جیهان بە تەواوەتی پێی ناوەتە سەردەمێکی دیجیتاڵی و ئۆنڵاین، ڕوونکردنەوەی هەریەک لە بابەتە سەرەکییەکانی وەک "کڵاود - ڕۆبۆتیک - بازاڕکردنی ئۆنڵاین" بوونە بابەتی سەرەکی سمینارەکە.

