بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
خۆپاراستن لە هاکبوون (2026-01-17)
لە درێژەی کار و چاڵاکییە ئەکادیمییەکانی پەیمانگە لەژێر ڕؤشنایی و ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاستی و پڕۆسەی دڵنیایی جۆری، ئەمڕۆ سمینارێک پێشکەشکرا لەلایەن زۆر بەڕێز م.ی.هێرش عزیز خورشید مامۆستا لە زانکۆی سۆران بەشی زانستی کۆمپیوتەر، تایبەت بە قوتابییانی بەشی پەرستاری لەسەر "خۆپاراستن لە هاکبوون" کە تێیدا قوتابییان و ستافی پەیمانگە ئاشناکران بە ترسناکی سۆشیاڵ میدیا و مەترسییەکانی هاککەرەکان، ڕوونکردنەوەی تەواوی لایەنە لاوازەکانی سۆشیاڵ میدیا و ئینتەرنێت لە بەرامبەریش پێدانی ڕێنمایی لەسەر چۆنیەتی خۆپاراستن و چارەسەرکردنی کێشە نەخوازراوەکان.





